{ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی زێد }
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌س به کار بووه ئه‌م حه‌وله پڕ به دڵ جێگای پیرۆزبایییه و ...
{ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی زێد }
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌س به کار بووه ئه‌م حه‌وله پڕ به دڵ جێگای پیرۆزبایییه و ...
په‌یامێک له کامیلی خۆشه‌ویسته‌وه
سڵاو و رێ و خۆشه‌ویستیی بێ کۆتاییم بۆ کاک بریای خۆشه‌ویست.
کاکه گیان پڕ به دل خۆشحاڵ بووم به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه. سه‌ردانی که‌سانی وه‌ک جه‌نابت و کاک سوله‌یمان و کاک ره‌حیم و کاک عه‌زیز و سه‌یدی خۆشه‌ویست، ئه‌گه‌ر هیجی تازه‌شی بۆ خۆتان تێدا نه‌بێ، لانی که‌م ده‌توانێ هانده‌رێک بێ بۆ زۆر لاوی تامه‌زرۆی ئه‌ده‌بیات که پێویستیان به که‌سانێکه ده‌ستیان بگرن و رێگایان نیشان بده‌ن. له‌و هه‌زار به هه‌زاره‌ی کطیبان دا کتێبی باشیان پی بناسێنن و گوێ له به‌رهه‌مه‌کانیان بگرن و ماندوو نه‌بن له بیستنی به‌رهه‌می ئه‌و لاوانه‌ی ره‌نگه له داهاتوو دا ببنه نووسه‌ر. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که به‌رده‌وام له ده‌رسه‌کانی گوڵشیری دا ئاماژه‌ت پێ ده‌کرد. ئه‌و کات که خۆم له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان بووم زۆرم حه‌ز ده‌کرد ئێوه له‌و کۆڕانه دا به‌شداری بکه‌ن. پاش په‌ڕیوه بوونیشم، گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌م له کوڕه‌کان ده‌بیست که که‌سانی وه‌ک ئێوه هیچ یارمه‌تییان ناده‌ن. خۆشحاڵم که ئێستا ئه‌و سه‌هۆڵانه تواونه‌ته‌وه.
راستی ئێمه‌ش له هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیمان داناوه. 5 شه‌ممه‌ی رابردوو یه‌که‌م کۆڕی به به‌شداریی 16 نه‌فه‌ر به‌ڕیوه چوو. وێبلاگێکیشمان بۆ داناوه. بابه‌ته‌کان به‌ر له‌وه‌ی له‌وی بخوێنرێنه‌وه له‌و وێبلاگه دا بلاو ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربوان مه‌جبوور نه‌بن به جارێک خوێندنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێک بدوێن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌و وێبلاگه دا تێبینییه‌ک یا ره‌خنه‌یه‌ک هه‌رچه‌ند کورتیش له‌سه‌ر هه‌ر کام له بابه‌ته‌کان بنووسێ، دواتر له دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن دا ده‌خوێنرێته‌وه.
ئێوه‌ش ده‌توانن یارمه‌تیده‌رمان بن. ئه‌وانه‌ی لیره‌ن زیاتر شاعیر و نووسه‌رن نه‌ک ره‌خنه‌گر. تکایه له لایه‌ن منیشه‌وه دۆستانی تر ئاگادار که‌وه، با سه‌ردانی وێبلاگه‌که‌ی ئێمه‌ش بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کیان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک هه‌بوو، ته‌نانه‌ت دێڕێکیش بێ بۆمان بنووسن. ئه‌وه هه‌م دڵخۆشمان ده‌کا بۆ درێژه‌ی کاره‌که‌مان و هه‌م هه‌ست ده‌که‌ین له ئێوه دانه‌بڕاوین.
راستی ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان ناوی "زێد"ه. ئه‌وه‌ش ئادره‌سه‌که‌ی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کامیل گیان به‌داخه‌وه ئادره‌سه‌که‌ت به هه‌ڵه ناردووه ....
جوابی چه‌ند پرسیارێک
سه‌ید عه‌لی حسه‌ینی زۆربه‌ڕێز سپاس بۆ راده‌ربڕینت! چه‌ند پرسیارت کردووه که یه‌کیان له باره‌ی کامێنته‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌ی راست بێ، به پێچه‌وانه، رای ئه‌و دۆسته کورتبینانه نییه و خراپیش نه‌بووه؛ ئه‌مه شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره؛ هه‌ر ئێمه خۆمان هه‌زاران جار له کۆڕه‌کانی خۆماندا ئه‌م باسه‌مان بۆ پێش هاتووه، باسمان له باره‌یه‌وه کردووه، وه‌ک پرسیاره‌که‌ی شاملوو له سوهرابی سپێهری ده‌کا ده‌ڵێ له سه‌رێ له ناو ئاوه‌که‌دا ئێنسان قه‌سابی ده‌که‌ن به‌ڵام سوهراب سپێهری زۆر ئاسایی له فکری لێڵ بوونی ئاوه‌که‌دایه! که ره‌نگه سێره‌یه‌ک مه‌له‌ی تێدا بکا یان کۆترێک ئاوی لێبخواته‌وه. شوێنی ئه‌نجومه‌ن و کرده‌وه و به‌رپرسان و کارناسی و کارزانی ئه‌وان و هه‌ر که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و دژه فه‌رهه‌نگی ئه‌وان و... ئێمه هه‌میشه له‌وه بیربکه‌ینه‌وه وزیری فه‌رهه‌نگه‌کان کێ بوون؟ جاری وایه ئه‌سڵه‌ن په‌یوه‌ندیان به‌و کاره‌وه نه‌بووه، یان له ماوه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌دا نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆ چی‌یان به سه‌ر نه‌هاتووه؟! ئه‌ژماری کتێبی ئه‌م لا چه‌نده‌یه و ئه‌ولا چه‌نده‌یه؟ هه‌زاران ره‌نجی نامرۆڤانه‌مان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له ده‌س جێگای ئاوا هاوار ده‌کا زۆر به‌جێیه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی زۆر پیرۆزه! منیش به بڕواوه تووڕه نه‌بووم و هه‌رگیزیش له‌م پرسیار و باسه و ره‌خنه‌یه هه‌ڵنایه‌م، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌م جیاوازی هه‌بێ، ره‌خنه بۆ چی بۆ خه‌ڵک خۆشه، بۆ ئێمه تاڵ و ناحه‌ز؟ ئه‌گه‌ر له جوابهکهشدا تووڕه‌یی ده‌رده‌که‌وێ به داخه‌وه‌م.
هاوینه هه‌واری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بۆکان
له ماوه‌ی دوو پێنج شه‌مۆی رابردوودا، بۆ یه‌که‌م جار له ژیانمدا به‌شداری دانشیتنی {ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بۆکان}م کرد. له دانیشتنی ههوهڵدا به گشتی هه‌موومان له سه‌ر "دیالۆگ له چیرۆکی کوردی‌دا" قسه‌مان کرد؛ پێنج شه‌مۆی دواییشی وه‌کو به کرده‌وه‌کردنی ئه‌و باسه و کارێکی کارگه‌یی، چیرۆکێکم خوێنده‌وه. به دووی ئه‌وه‌دا خۆشه‌ویستێک که حه‌تمین ده‌بێ زۆریش نزیک بێ، ویستوویه‌تی دڵسۆزی خۆی نیشان بدا، به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌یامێکی زۆر توند و تیژی پڕ له تووڕه‌یی ناردووه.