نووسه‌ران، چیرۆک و "تۆفانی لم"
ئێستا له‌م رۆژه‌گاره و رۆژانه‌دا چیرۆک ده‌ڵێ چی و ئێمه بۆ هێنده بیر له چیرۆک ده‌که‌ینه‌وه؟ نووسه‌ر کێیه و قسه‌ی چییه؟ بۆ کێ ده‌نووسێ و په‌یڤه‌کانی چین؟ یان بۆ ده‌نووسێ؟ کی پێیکوتوه بنووسێ؟ ده‌یه‌وێ به نووسین چبکا؟ چی بگۆڕێ؟ ئێستا ئه‌وه ئه‌و هه‌موو گۆڕانه به په‌له‌یه له گۆڕێدایه، ئێستا له‌م "تۆفانی لم"ه‌دا، کامه‌یه گه‌می و که‌شتی نووسه‌ران؟ به پێویستی ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مه‌نزوورمان کامه رۆژان و رۆژگاره، باشتره بڕێک باسی لێوه بکه‌ین.
نا، یه‌ک بۆ درێژه‌دان!
کاوه محه‌مه‌دزاده
دیاره هه‌ڵبژاردنی هه‌ر کام له‌و رێگه‌یانه ی خوارێ، خه‌ساری تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه. من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سنووری هه‌وڵه ئینتڕنێتیهکانت بۆ به‌رین کردنه‌وه‌ی بازنه‌ی نووسینی کوردی گه‌وره‌تر بکه‌یته‌وه. به‌ڵام پرسیارێکی کوشه‌نده دێته ئاراوه؛ ئایا به‌و هه‌ڵبژاردنه خه‌سار ناده‌ی له نووسینه‌کانی خۆت؟ ئێمه وه‌کوو ده‌سته‌یه‌ک گه‌نجی ئاشقی نووسین پێویستمان به ده‌سته‌یه‌ک پێوه‌ری نووسینه، که بێگومان ده‌بێ له نێو چیرۆکی که‌سانی پێش خۆماندا(که جه‌نابت یه‌کێک له‌وانه‌ی) بیاندۆزینه‌وه. دیاره به‌و نه‌نووسینه‌ی ئێوه هه‌ر ئه‌و داهاتووه وا ئێوه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن دروستی بکه‌ن، ده‌ڕووخێ. وڵاتی کوردی قه‌ت پێویستی به‌وه نییه هه‌ر شارێک ده‌یان نووسه‌ری بێ. ئێمه ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه بنه‌ماکانی چیرۆکی کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌و نۆرمه جیهانییانه‌دا لێک بده‌ین و ئه‌ده‌بێکی نوێ بخولقێنین؛ که له‌هه‌مان کاتدا که کوردییه، جیهانیش بێت. ئه‌وه‌ش بڵێم چیرۆکی کوردی ئه‌وه نییه به زۆر که‌واوپانتۆڵێکی ده‌ڵپ بکه‌یته پێی که‌سایه‌تییه چیرۆکییه‌کان. به داخه‌وه ئه‌و به‌ره‌ی وا له بۆکان‌دا(که به بوێری ده‌ڵێم خه‌ریکی دارژاندنه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی ره‌سه‌ن بوون، که پێم وایه زۆربه‌ی هاوڕێیانی "خۆر" ده‌گرێته‌وه) هه‌وڵی نووسینی ده‌دا،