سه‌فه‌ری بیره‌وه‌ریه‌کان
له کتێبی "ئاوێنه شکاو"ی "خالیدا ئاغا حیسامی"دا (هێدی) تووشی کێشه‌ی زۆر هاتم؛ ئه‌وه‌ی جێگای زۆر شت، زۆر که‌س و باس‌وخواس خاڵی بوون. ئه‌وه منی گه‌یاند به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بته‌وێ شتێکت ده‌س که‌وێ پێویستی به‌وه هه‌یه چه‌نده‌ها کتێبی له‌وجۆره بخوێنییه‌وه هه‌تا خۆت بتوانی بگه‌یی به ڕاستایه‌تی ئه‌و ده‌ورانه سه‌یر و پڕ له کێشه و ترس و خۆفه. ئه‌وه بوو ئێستا به دووی ئاوێنه شکاودا "سه‌ده‌ی کاره‌سات"ی "مامه‌غه‌نی بلووریان"م و خوێنده‌وه، له‌وێشدا تووشی سه‌رسووڕمانێکی سه‌یر هاتم و ئێستا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی "که‌ریم حیسامی"م. له سه‌ره‌تای ئه‌م کاره‌دام، به‌ڵام پێموایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌میان زۆر تایبه‌ت و عاجایباته، وه‌ها به قورووی ده‌رد و ره‌نجی ئه‌و ده‌مانه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌دا و ره‌نجی ئینسانی کورددا چۆته خوارێ مه‌گه‌ر خودا بزانێ، حه‌تمین له ده‌سی مه‌ده‌ن و هه‌رچی زووتر له حهولێدا بن. دوای ئه‌میش یان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌چمه‌وه سه‌ر چێشتی مجێوری هه‌ژاری خۆشه‌ویست، که قه‌دیم و زۆر به پڕشوبڵاوی خوێندوومه‌ته‌وه. چونکه پێموایه من یان هه‌ر که‌سێکیتر ئه‌گه‌ر هاتوو ویستی شتێک له سه‌ر ئه‌وانه بنووسێ یان باشتر ئه‌وانه تاوتۆ بکات ده‌بێ حه‌تمین ئه‌مانه هه‌موویان و چه‌نده شتی دیکه‌ش به وردی بخوێنێته‌وه؛ ئه‌مانه به هه‌موویان ته‌واوکه‌ری ئه‌و مێژووه‌ن، ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌س به یه‌کێ له‌وانه قه‌ناعه‌ت بکا تووشی هه‌ڵه و سه‌رلێشواوی ده‌بێ؛ که‌واوبوو خۆتان ساز که‌ن بۆ سه‌فه‌ری بیره‌وه‌ریه‌کان ئه‌م خۆشه‌ویستانه.
له‌گه‌ڵ باسی ئاوێنه شکاودا هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویست کاک کامڕان جه‌وهه‌ری ئاگاداری کردمه‌وه ساڵی 87 وتارێکی له سه‌ر ئه‌و کتێبه نووسێوه ئێستا ئه‌وه ئێوه و ئه‌وه‌ش وێبلاگی هه‌ڵوه‌دا، ره‌نگه ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێکی لای کامران بکه‌ن هه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه کارتان ته‌واو نابێ و چه‌ند نووسراوه‌ی خۆشی دیکه‌ش له .... تێدایه، که ئه‌م راستیانه و ئه‌م زه‌حمه‌تانه زۆر رێ‌نوێن و جێگای ده‌س خۆشین!
http://www.halvada.blogfa.com/post-25.aspx