جوابی چه‌ند پرسیارێک
سه‌ید عه‌لی حسه‌ینی زۆربه‌ڕێز سپاس بۆ راده‌ربڕینت! چه‌ند پرسیارت کردووه که یه‌کیان له باره‌ی کامێنته‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌ی راست بێ، به پێچه‌وانه، رای ئه‌و دۆسته کورتبینانه نییه و خراپیش نه‌بووه؛ ئه‌مه شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره؛ هه‌ر ئێمه خۆمان هه‌زاران جار له کۆڕه‌کانی خۆماندا ئه‌م باسه‌مان بۆ پێش هاتووه، باسمان له باره‌یه‌وه کردووه، وه‌ک پرسیاره‌که‌ی شاملوو له سوهرابی سپێهری ده‌کا ده‌ڵێ له سه‌رێ له ناو ئاوه‌که‌دا ئێنسان قه‌سابی ده‌که‌ن به‌ڵام سوهراب سپێهری زۆر ئاسایی له فکری لێڵ بوونی ئاوه‌که‌دایه! که ره‌نگه سێره‌یه‌ک مه‌له‌ی تێدا بکا یان کۆترێک ئاوی لێبخواته‌وه. شوێنی ئه‌نجومه‌ن و کرده‌وه و به‌رپرسان و کارناسی و کارزانی ئه‌وان و هه‌ر که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و دژه فه‌رهه‌نگی ئه‌وان و... ئێمه هه‌میشه له‌وه بیربکه‌ینه‌وه وزیری فه‌رهه‌نگه‌کان کێ بوون؟ جاری وایه ئه‌سڵه‌ن په‌یوه‌ندیان به‌و کاره‌وه نه‌بووه، یان له ماوه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌دا نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆ چی‌یان به سه‌ر نه‌هاتووه؟! ئه‌ژماری کتێبی ئه‌م لا چه‌نده‌یه و ئه‌ولا چه‌نده‌یه؟ هه‌زاران ره‌نجی نامرۆڤانه‌مان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له ده‌س جێگای ئا‌وا هاوار ده‌کا زۆر به‌جێیه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی زۆر پیرۆزه! منیش به بڕواوه تووڕه نه‌بووم و هه‌رگیزیش له‌م پرسیار و باسه و ره‌خنه‌یه هه‌ڵنایه‌م، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌م جیاوازی هه‌بێ، ره‌خنه بۆ چی بۆ خه‌ڵک خۆشه، بۆ ئێمه تاڵ و ناحه‌ز؟ ئه‌گه‌ر له جوابهکهشدا تووڕه‌یی ده‌رده‌که‌وێ به داخه‌وه‌م.
کاک عه‌لی گیان باسی ریاسه‌ته‌که‌ی من ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه خۆیان ئا‌وا جێگایه‌ک بوون که هه‌میشه له پێناوی دروستکردنی هونه‌رمه‌ندێکی ده‌سته‌مۆ، خوازه‌ڵۆکی چوارچێوه‌داری ماڵی و کاوێژکه‌ری بیره‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بووه، جه‌ماعه‌تیش هه‌زار ئه‌وه‌نده‌یکه خۆیان پێ پیس و گڵاو ده‌کرد. هه‌ر له‌و سه‌قزه ئاوڕده‌وه بزانه له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و ریاسه‌تی، چها ماجرای سه‌یر رووی داوه! یانی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بنووسرایه‌ن یا فیلمی لێهه‌گیرایه ئێستا شاکاری زۆر باشی تێدابوو. دوایه ئه‌م سه‌رۆک خوازییانه بۆ داهێنان و خولقاندن و له خزمه‌ت به‌ره‌وپێش بردن و به‌هێزکردنی ره‌وتی ئه‌ده‌بیاتدا نه‌بوون یا زۆر که‌م ئه‌م ئه‌رکه‌ی به‌جێ هێناوه؛ جێگای ره‌خنه ئه‌وه‌یه. دوایه‌ش من خه‌می ئه‌نجومه‌نم نییه، ده‌چن یا ناچن و که‌م بووه یا زۆره لای من گرینگ نییه! به‌ڵکوو ده‌بوو ره‌وتی چیرۆک‌نووسی له بۆکان له ئێستا زۆر زۆر به هێزتر بێ! ئه‌مه بۆ من ده‌ردێکه چونکه ئه‌ده‌بیاتی هیچ وڵاتێک به نووسه‌رێک و دوان نابێته خاوه‌نی ئه‌ده‌بیات... له باری که‌م بوونیشیه‌وه راست وایه ئه‌و که‌م بوونه نیشانه‌ی لاواز بوونی نییه و ئه‌سڵه‌ن هه‌ر ئه‌وه زۆر تایبه‌تی کردووه، واده‌زانم ئێستا ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌مه ده‌ردێکیان هه‌یه و بۆ ئه‌ده‌بیات و نووسین له‌وێ کۆبوونه‌ته‌وه. هاوده‌ردی من له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌مه بێ هاشووهووش و میکڕۆفۆنه‌یه، که ئه‌گه‌ر له‌و "شوێنه" نه‌بوایه‌ن کۆڕێکی زۆر زۆر خۆش و هه‌مووکه‌سیش حه‌زی ده‌کرد بێته ئه‌وێ.
بۆ هاتن بۆ ئه‌نجومه‌نی بۆکانیش نازانم بڵێم چی زۆریش نارۆشن قسه‌م نه‌کردووه. ئه‌وه‌نیه زۆر جار روانگه و بۆچوونه‌کانی ئێمه‌ش ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌دا دێ. به‌ڵام پێم وایه له هه‌موو کات و شوێنه‌کاندا به روانگه و فه‌لسه‌فه‌ی خۆمانه‌وه بیچین بۆ هه‌ر شوێن و ...
هیوادارم هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌ش نه‌یه من بوون و نه‌بوون، داخران یان ... ئه‌نجومه‌نێکه‌وه نه‌زه‌ر بده‌م چونکه ئه‌مه هه‌میشه کاری بوزرگانه. یان خوانه‌خواسته رێگا چاره به جه‌نابت و خۆشه‌ویستانێکی وه‌ک ئێوه ئاشقی شێعر و نووسین نیشان بده‌م، و...
دیسان سپاس سه‌ید گیان!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"پرسیار"ی به‌رێز! ده‌س خۆش، پرسیاره‌کانت زۆر جوان و زۆریش جێگای باسی هه‌یه، - هه‌رچه‌ند من له‌مه‌و‌لا به‌داخه‌وه به هۆی هێندێ کار‌و و گرفته‌وه وه‌ختم نابێ له خزمه‌ت جه‌نابت و ناوه جۆراجۆره‌کانت دابم- به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده له‌وانه بێخهبهر نین! مامۆستا هێمنی هه‌میشه بۆ هه‌موومان و بۆ گه‌له‌که‌شی رێنوین و خۆشه‌ویسته؛ ده‌زانی له کوێ و له‌گه‌ڵ کێ گۆڤاری "سروه"ی دانا. هه‌مووش ده‌زانین سروه چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر کوردستانی رۆژهه‌ڵات دانا! هه‌میشه رێگاکان هه‌ر له ئه‌نگوستی کورتی ئاماژه و رێنیشانده‌رانه‌ی سیاستباز و حیزبیه‌کانه‌وه ده‌س پێ ناکا.
رۆژگارێک چوونی قازی ره‌بیحاوی له کۆڕه‌کانی گوڵشیرییه‌وه بۆ شوێنی وه‌ک ئیڕشاد و شوێنه ده‌وڵه‌تیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی دروست کرد، به گشتی ئاغای ره‌بیحاوی له کۆمه‌ڵه‌دا رووی نه‌مابوو یان وه‌ده‌ریاننا، شتێکی ئا‌وا بوو به‌ڵام گوڵشیریش رۆژێک که پێویست بوو، یانی باسی داستاننووسی و چیرۆک هاته گۆڕێ زۆر شتی والانا و هه‌ستا چوو بۆ ئه‌م جێگایانه‌ش و له جه‌له‌سه و "خه‌ڵات دانی" ئاغای موهاجرانییشدا به‌شداری کرد، زۆرکه‌سیش کردیانه قاووقول که گوڵشیری له به‌ر که‌سێکی وه‌ک ( وه‌زیر !!! )ئاغای موهاجرانی هه‌ستاوه!!!
سه‌دان هونه‌مه‌ندی گه‌وره و رادیکاڵی له جه‌نابت زۆر زۆر بلیمه‌تتر و ره‌خنه‌گرتر، پووڵ له ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن و له شوێنه ده‌وڵه‌تیه‌کاندا شانۆکانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و...
که‌وابوو ئا‌وا ئاسان هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌م جیهانه نه‌خه‌ینه چوارچێوه‌ی ئه‌م روانگه ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆمانه‌وه؛ که هه‌ر ئێمه‌ین چاوی رووناکبین و تاریک بینی ئه‌م جیهانه‌مان هه‌یه، هه‌ر ئێمه شته‌کان ده‌بینین و ده‌زانین ره‌خنه بگرین و ...
ده‌زانی ئه‌م ره‌خنانه و باسه‌که و پرسیاریش به گشتی له ناو جه‌غزی نووسین، کار و فکرکردنه‌وه‌ی کوردی‌دا قه‌ده‌غه‌یه و زۆر له‌وه سه‌قه‌تر و قوڕبه‌سه‌رتره له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌ناسه‌یه‌کیشی لێوه بێ؟! تۆ هه‌ر بڕێک بیر له خۆت و ده‌وروبه‌رت بکه‌وه! بزانه که ئه‌گه‌ر ئا‌وا له پشت تاریکستانی کامنێنته‌وه نه‌بێ یه‌کێ بوێری باسێکی راسته‌وخۆی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌یه؟ ئێستا ئه‌گه‌ر هادی محهمهدییهکیش شتێک ده‌نووسێ نه‌ک درێژه‌ی نییه به‌ڵکوو ره‌نگه نه‌شیخوێننه‌وه.
روبعه و سه‌بعه‌ی ئێمه‌ش له‌و پرسیاره گاڵته‌وگه‌پانه‌دا خۆی نه‌شاردۆته‌وه، به‌ڵکوو ئێمه {کۆڕێکی} ئاشکاراو و به‌دیاره‌وه‌ی ناو چیرۆکی کوردی بووین، ئێستا ئه‌و کۆڕه کارنامه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند زۆر بچووکی لێ به جێ ماوه که له رۆژی ئاوادا چاوێک له‌و بکه‌ی ره‌نگه بڕێک جواب بداته‌وه؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئێمه، - جا روبعه یان سه‌بعه!؟ - له په‌نای ئه‌نجومه‌نه فه‌رمییه ریاستدارهکاندا ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌س هاتووه و ئێستاش ئه‌و کۆڕه به شێوه‌ی خۆی درێژه‌ی هه‌یه، هیوادارم جوابێکی هه‌بێ بۆ ... !؟