دنیا هیچکات بێ هه‌واڵ نییه؛ له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌شدا هه‌واڵی جۆراوجۆر و گه‌وره‌وبچووک هه‌بوون و ئێمه‌ش بێ هه‌واڵ! مه‌رگی برایم یۆنسی یه‌کێ له‌وانه بوو که هه‌ڵگری زۆر باس بوو. ئێستاش ئه‌وه مه‌رگی نووسه‌ری گه‌وره‌ی فارس "سیمین دانشوه‌ر" و به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌دا، به داخه‌وه ئێمه به هۆی کاری کتێب و ئاماده کردن چه‌ند به‌رهه‌مێکی چیرۆکی، خۆمان له هه‌مووی ئه‌مانه که‌ڕ کردووه.
ئێستاش مزگێنی چاپی ئه‌م چه‌ند کتێبه چیرۆکه که له زستانی 1390 هه‌تاویدا بڵاوبوونه‌ته‌وه به ئاشقانی ئه‌ده‌بیات و چیرۆک راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین بکه‌ونه به‌رده‌سی خوێنه‌ر و بخوێندرێنه‌وه و کتێبی کوردی هه‌میشه تۆزاوی و بێنازو بێکه‌س له قه‌راخ شه‌قامه‌کان فڕێنه‌درێن
"سه‌فه‌رنامه‌ی دۆزه‌خ"
کۆمه‌ڵه چیرۆک
بریا کاکه‌سووری
دووهه‌مین کاری سه‌ربه‌خۆی نووسه‌ره که له 135 لاپه‌ڕه و ئاله‌م پێنج چیرۆکه جۆراوجۆره پێکهاتووه: سووتمانی ئاووئه‌وین / ئه‌م دیوی مردن / رهشمارانی بێ‌نامووسی / پیاوێكی ماندوو / سه‌فه‌رنامه‌ی دۆزه‌خ /
"چاره‌نووسی تاپۆکان"
کۆمه‌ڵه چیرۆک
سوله‌یمان عهبدولڕهحیمزاده
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش یه‌که‌م کاری سه‌ربه‌خۆی سوله‌یمان عهبدولڕهحیمزادهیه و له 135 لاپه‌ڕه و 17 چیرۆکی به ناوه‌کانی: چاره‌نووسی تاپۆکان/ کایه / کات و خه‌ڵووز / داوه‌تی رووتبوونه‌وه / تارمایی / له دۆزه‌خ باران نابارێ / په‌پووله پایزه / به‌رد / چاوه‌کان / زه‌رد / سوێند بێ به خوێنی به‌له‌کتان / میوانی / مار و تابووت / دۆن کیشۆت / سه‌گوه‌ڕ / شاییه‌که‌ی کاکم / بۆن و ده‌ریا / ی له خۆ گرتووه.
"خه‌ج و ....
کۆمه‌ڵه چیرۆک
خالید خاکی
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش کاری نووسه‌ری خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی سه‌قزه که پێشتر چیرۆکی "ئایه‌ره ئاره‌یه"ی بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌م کتێبه‌شی 94 لاپه‌ڕه‌یه و 22 چیرۆکی به ناوه‌کانی: ژیان گه‌لێ شیرینه / مۆنالیزا له چاوی منه‌وه فرمێسک ئه‌بارێنێ / به‌رمه‌یه‌کی ئاشنا / سۆما / دوو بۆ چوون / کۆتاییێ بۆ ئه‌م چیرۆکه دابین که‌ن / دوانگزه وته‌ی سیانگزه‌یه‌ک / خه‌زنه / جه‌مامی جهمجهمینۆک / سوور و شین / خه‌ون / بیر / خه‌ج و / لان / نامۆ / ته‌واو / زلله / سه‌مفۆنیای چاڤک / نوێ / ی له خۆ گرتووه.
"پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی"
کۆمه‌ڵه چیرۆک
عه‌زیز مه‌حموودپوور
ئه‌م کتێبه سێهه‌م به‌رهه‌مه که دوای "حه‌شه‌ری ره‌نگه" و "فه‌رموون چایه‌کی گه‌رم" لا لایه‌ن کاک عه‌زیزه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام له پێشه‌کییه‌کی کورته‌دا خۆی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌م کتێبه کۆ چیرۆکه‌کانی فه‌رموون... له‌گه‌ڵ 12 چیرۆکی تازه‌ی له خۆ گرتووه، سه‌رجه‌م 32 چیرۆکه و له 130 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
"تۆقی عه‌زازیل"
رۆمان
سه‌یدقادر هیدایه‌تی
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش دوای "ده‌نگی نوقته" دووه‌هه‌م کاری سه‌یدقادر و له 175 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
"تابووتی ته‌مه‌ن"
کۆمه‌ڵه چیرۆک
بریا کاکه‌سووری
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش سێهه‌م کتێبی سه‌ربه‌خۆی نووسه‌ره و 12 چیرۆکه و له 153 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.