به‌ره‌و ساڵی تازه ده‌چین و دیاره پیاو -پیاو به مانای مرۆڤ و ئینسانه‌که‌ی نه‌ک به‌و مانا پیسه‌ی که بوونه‌وه‌رێکی گه‌وره‌تر له ژنه و هه‌مه‌کاره و ده‌سه‌ڵاتداری ده‌رێ و ژوورێیه.- ناتوانێ بیر له خۆی، دوێنێ، سبه‌ینێی و زۆرشت که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێ نه‌کاته‌وه. هه‌موو ساڵێ هه‌ر به ته‌مای ئه‌مساڵین که بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵیش ده‌ڕوا و هیچمان نه‌کردووه؛ بۆمان نه‌کراوه!
ئه‌وه‌ی راست بێ له بیرم نییه پار ئهمدهمانه چۆن بووم به‌ڵام دیاره حه‌تمین له هێندێ شت‌دا له‌مساڵ چاکترین بووم و له هێندێ شتیشدا زۆر له‌مساڵ خراپتر. وه‌ک دیاره، من له چه‌ند ساڵ و له چه‌نده‌ها ساڵی رابردوودا به ته‌نیا نه‌بووم و په‌یوه‌ندیم به کۆمه‌ڵێ دۆستی خۆشه‌ویسته‌وه بووه، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی به کۆمه‌ڵمان بووه؛ له ساڵی پاردا ئه‌گه‌ر بیرێکم کردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارێک و به‌ڵێنێکم دابێ له سه‌ر بناخه و بنه‌مای ئه‌و ماڵپه‌ڕه و ئه‌و کاره به کۆمه‌ڵه بووه و راسته‌وخۆ، به تایبه‌ت خۆم به‌وه‌وه پاڵم داوه‌ته‌وه و پشت ئه‌ستوور بووم و، هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیشم له‌و چوارچێوه‌دا بۆ خۆم لێکداوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌وانه ته‌واو بووه و ده‌بێ هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانێک له‌گه‌ڵ خۆم و چه‌ند "شه‌وگه‌ڕ"ی خۆشه‌ویستی ئاشقی چیرۆکی ناو وێبلاگه‌کان ببڕمه‌وه که ره‌نگه جاروبارێک سه‌رێک له‌م "خانووچکه"یه‌ش بده‌ن.
له یه‌که‌م لێکدانه‌وه‌دا پێویستی به قسه‌کردن و شیکردنه‌وه نییه، ئێمه ده‌بێ کاربکه‌ین و ئه‌وه‌نده‌ی تواناییمان هه‌یه نا! به‌ڵکوو بێ شه‌وورۆژ، بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک، بنووسین و بڵاوبکه‌ینه‌وه؛ ئیدی ئه‌مه راگهیاندننامهی بۆ چییه؟! به‌ڵام مه‌سه‌له له‌و ئاڵوگۆڕه‌ی پاره‌که و ئه‌مساڵی من دایه که ده‌بێ به پێی ئه‌وه شێوازی کاره‌که‌م بگۆڕم. ئه‌ووه‌خت بڕیار وابوو کاره سه‌ره‌کییه‌کانمان له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاوبکه‌ینه‌وه و ئه‌و فه‌رمایشته ئاسایی و شهخسییانهشمان دانێین بۆ ناو ماڵۆچکهکانمان (وێبلاگه‌کان)، ئه‌وه‌بوو که زۆرکه‌م به‌رهه‌می چیرۆکیمان له وێبلاگدا بڵاوده‌کرده‌وه؛ هه‌تا ئێره بڕێکی زۆر ئه‌وه‌م له‌به‌رچاوگرتووه و چیرۆکم بڵاونه‌کردۆته‌وه، که سه‌ره‌کیترین کارمه و بێئهوه هیچ حهولێکیکهم بایه‌خێکی ئه‌ووتۆی نییه! لێره‌ش به‌دواوه هه‌موو به‌ڵێنه‌کان له‌م چوارچێوه‌دا تازه‌دا ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من هه‌ست ده‌که‌م لهمبارودۆخهدا سێ رێگام له پێشه:
یه‌که‌م: ئه‌وه‌ی کاری وێبلاگ تا حه‌ددێکی زۆر وهختگره و زۆرجاریش وشیار نه‌بی به هۆی نه‌بوونی هیچ له‌مپه‌رێکی فه‌رمی، ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی، خۆی له چروکبوونهوه نزیکده‌کاته‌وه، بڕێک بێ مه‌یل نیم هه‌تا کات و شوێنێکی نادیار دایخه‌م و بڕۆم به‌لای کاره‌کانمه‌وه.
دوو: نه‌خێر، کاریش بکه‌م و به‌ین به‌ین بێره‌شدا رابگه‌م و جار جار شتێک دابنێم، نیوه‌گیان و مرده-زینده؛ وه‌ک سه‌دان وێبلاگی له‌و جۆره. ئه‌ویش له به‌ر دڵی خۆم نه‌ک چه‌ند که‌سی تامه‌زرۆی چیرۆکیش.
سێ: ئه‌مکاره زۆر چڕتر بکه‌مه‌وه، به‌تایبه‌ت له چه‌ند جێگاوه بیرملێکردۆتهوه که "تاریک و روون" له‌م ورده‌کارییه بێنمه‌ده‌رێ و گه‌وره‌تری بکه‌مه‌وه، ده‌سکارییه‌کی باش و بنه‌ڕه‌تی. به‌رده‌وام چیرۆکی تازه دابنێم، ئاوڕێک له هێندێ وه‌رگێڕانی کاری گه‌وره بده‌مه‌وه که پێموایه بوونیان له ناو ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر زمانێکدا نه‌ک هه‌ر پێویسته به‌ڵکوو هه‌ر زۆریش سه‌ره‌کی و گرینگن. ناساندنی هێندێ لایه‌نی جۆراوجۆری ئه‌ده‌بی و ئاسایی بڕێک له نووسه‌رانی گه‌وره و ...
دوایه‌ش، هه‌موو پێویستمان به هاودڵی و رێنوێنیش هه‌یه، چونکه هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر هه‌ڵبژادنێکی ئێمه نه‌ک هه‌ر له سه‌ر خۆمان به‌ڵکو په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌ده‌بیات و چیرۆکی کوردی و کهسانیتریشهوه هه‌یه. بزانین هه‌تا ساڵێکی‌تر و ...