|
چیرۆکی" شه‌وگه‌ڕ"ی کامیل نه‌جاڕی
حه‌کایه‌تی شه‌ڕی نه‌کراو
نرخی جیاوازیی
(هه‌نگاوه‌کاوه‌کانی روانه و ئێستای خومان)
کردنه‌وه‌ی گرێ پووچکه‌کان
شه‌قام ( بۆ شه‌پۆلی مه‌زنی شه‌قامه‌کان)
تۆبه‌که‌ران
(بۆ یادی به‌رزی حه‌سه‌ن قزڵجی و به‌ندییه‌کانی ئێستا) زۆر وشه هه‌ن که هه‌ر به ماناکه‌یان ئاشنانین، به‌ڵکوو ئه‌وانه به ته‌واوی هه‌سته‌وه ده‌ناسین و ماناکه‌یان به ناو ژیان و ئێستا و رابردووماندا رۆچووه. مانای وشه‌ی " تۆبه‌که‌ر " یه‌کێ له‌وانه‌یه. ئه‌م وشه‌یه بۆ ئه‌وانه‌یه که له به‌ندیخانه دا له ژیر ئه‌شکه‌نجه و لێدان و ئازاری نامرۆڤانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌گه‌راندا ده‌شکێن و له کرده‌وه‌ی رابردووی خۆیان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه؛ که هه‌رکام له‌وانه و به گشتی، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ رێبازه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی و ئازادیخوازی؛ داکۆکی و لاگیری له هه‌قی هه‌ژاران و چه‌وساوان، یان به گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا له ژێر زوڵم و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ران دان. که ده‌سه‌ڵاتیش هه‌رگیز ئه‌مه‌ی پێ خۆش نییه و ئه‌مانه‌ی هیچ خۆش ناوێ، به‌ڵکوو ئه‌وانه به دوژمنی خۆی ده‌زانێ. دوژمنیش ده‌بێ له به‌ندیخانه‌ی که‌یی و هه‌ر جۆره ئه‌شکه‌نجه و ئازارێک که خۆدا پێی خۆش نییه له سه‌ر ئه‌وی تاقی که‌یه‌وه. به‌ندیش به تاقی ته‌نیا و ده‌سی به هیچکه‌س، به هیچ لایه‌ک ناگات. کامه خودا به هاواری بگات؟ چونکه ده‌سه‌ڵات پێیوایه که خودا و هه‌ر هه‌موو شته باشه‌کان هی ئه‌وه و هی مه‌ئمووره‌کانی ئه‌وه. به‌ندی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا کوڕنووش بۆ ئه‌و نابه‌ن زه‌ڕڕیه‌کیش خودایان نییه و خودا بۆیه ده‌سه‌ڵاتی داوه به‌وان که ئه‌م بێ خودایان بخه‌نه به‌نده‌وه و ئاوایان لێبکه‌ن؛ که راست به‌راوه‌ردی ئه‌و دووانه وه‌کو مێلووره‌یه‌ک و فیلێک وایه. یانی خودای راستی و هه‌ق و پاکی ئه‌وانی کردۆته فیلێک و دوژمنیشی کردۆته مێلووره‌یه‌ک له ژێر ده‌سی ئه‌واندا زه‌بوون و زه‌لیل. جا ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه بشکێ و بکه‌وێته تۆبه‌کردن ده‌بێ ئه‌و فیله له‌سه‌ر ئه‌و بتلێته‌وه، له‌سه‌ری هه‌ڵبه‌زێته‌وه؛ به خرتوومی هه‌ڵیلووشێ و به ته‌واوی هێزییه‌وه بیکوتێ به دار و دیوار وبه‌رد و ئاسندا. ده‌بێ بێت و بڵێ ئه‌و که‌سانه‌ی وا ئه‌ویان کردۆته زیندان و ئه‌و هه‌موویان ئازارداوه، هه‌قه و راسته و راست ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێ قسه‌ی وایه، هه‌رکه‌سیش دژی ئه‌وان بێ ناهه‌ق و رووڕه‌ش و تاوانباره و ده‌بێ له‌ناو بچێ. ره‌نگه میژوو زۆر شتی ئاوای له بیر بێ، له سه‌دان کتێب دا باس کرابێ، به‌ڵام ره‌نگه مه‌شهووترینی ئه‌مانه حکوومه‌تی ئیستالین بووه که به هۆی ئه‌وه‌ی له رۆژگاری ئێمه‌شه‌وه نزیکه و بۆته سه‌ره‌کی ترین وێنه‌ی دژی مرۆڤ و دژی ئازادیخوازان. ناوچه‌و ده‌وروبه‌ری ئێمه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌نده‌ها ساڵه هه‌میشه هه‌تا بینه‌قاقامان – چاک یان خراپ – له شه‌ڕ و شۆر و سیاسه‌ت دا بووه نه‌ک هه‌ر وشه‌ی تۆبه‌که‌رمان هه‌زاران جار بیستووه به‌ڵکوو سه‌دان که‌سی تۆبه‌که‌ریشمان دیوه و به یه‌کتریمان نیشانداوه. ئه‌م وشه‌یه بۆ به‌عزه‌که‌سێکیش که به کرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌ندی و به‌ندیخانه سه‌روکاریان هه‌بووبێت زۆر ئاشناتره. که ره‌نگه زۆرمان ئه‌م ئه‌زموونه‌مان دوورونزیک هه‌بێ. من له یه‌کێ له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی 1364 که مێرمنداڵێک بووم له بنه‌ماڵه‌دا نۆبه‌م هات و دوای پێنج ساڵ بچم بۆ به‌ندیخانه‌ی میاندواو بۆ دیده‌نی کاکم. ئه‌ویان تازه له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه هێنابۆوه ئه‌وێ. من رۆژه‌ها بوو هه‌ر دڵه‌کوته‌م بوو که خودایه بڵێی ئه‌و ئێستا چۆن بێ و چی لێهاتبێ؟ بڵێی من بناسێته‌وه؟ بڵێی چۆن قسه بکات؟ که گه‌یشتینه ئه‌وێ په‌که‌رێکی سپیکه‌لانه‌ی نوورانی، که بۆ من گه‌وره‌ترین، جوانترین و خۆسه‌ویسترین مرۆی دنیا بوو، له پشت په‌نجه‌ره‌یه‌ک راوه‌ستابوو. له خۆشیان زمانم چووه‌به‌ست و ئێستا‌و ئێستاش که‌لیمه‌یه‌ک قسه‌م بۆ نه‌کرا. هه‌رچی ئه‌و له پشت شووشه‌ی په‌نجێره‌که‌وه دواندمی به‌ڵام من له‌فزم نه‌گه‌ڕاونه‌گه‌ڕا. نه‌مده‌زانی له خۆشیان چی بڵێم. دوای پێنج سال خۆشه‌ویستترین که‌ست ببینیه‌وه چی بڵێی؟ دوای چه‌ند مانگ هاته‌ده‌رێ و به‌ڵام ده‌بوو جومعانه بچێته‌وه بۆ ئیمزا کردن. من له‌و رۆژانه‌وه به کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م وشه‌یه ئاشنا بووم. چونکه هه‌ر له‌و جومعانه‌یه وا له‌وێ له بن دیواری به‌ندیخانه راده‌وه‌ستاین هه‌تا نۆبه‌مان بێ، سه‌دان که‌س ده‌هاتن و ده‌رۆیشتن وله‌وانه‌ش که‌سانی تێدا بوو که کاکم به بێزارییه‌وه ده‌یکوت ئه‌وه " تۆبه‌که‌ره ". ئه‌و که دوای پێنج ساڵ له به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شته‌وه گه‌ڕابۆوه، له‌گه‌ڵ سه‌دان و هه‌زاران به‌ندی به‌بڕوا، بوێر، خۆڕاگر و به‌توانا که هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیان دیتبوو، وه هه‌موو ئه‌وانه‌یان سه‌ربه‌رزانه تێپه‌ڕاندبوو به‌ڵام نه‌ببوونه تۆبه‌که‌ر، سه‌یر نه‌بوو ئاوا ته‌ماشای ئه‌وانه بکات. جارێک له سه‌رخۆشییه‌کدا قۆڵه‌کانی هه‌ڵکرد، کوتی ئه‌وه‌تا جارێک له ترسی ئه‌وه‌ی که نه‌کات ئیدی تواناییم نه‌مابێ و بشکێم، به کلکه که‌وچکێک هه‌ردوو شاره‌گی ده‌ستم بڕی. ئه‌مه بێگوومان یه‌کێ له هه‌زاران وێنه‌یه‌که که هه‌بووه و روویداوه. ئه‌م وشه‌یه له زۆروه‌ختا شتی وای لێ‌ساز بووه که زۆرتر تامی ئه‌فسانه و حه‌کایه‌ت ده‌دا. ده‌ڵێن له ناو به‌ندیخانه‌کانی " شا"دا یه‌کێ له چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵک، رۆژێک بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان له ژێر پێپلیکاندا رایده‌گرن، له ژێر ئازارێکی زۆردا له به‌ر خۆیه‌وه ده‌گرێ، له وه‌خته‌دا زرمه زرمی پای چه‌ند که‌س دێ که به پێپلیکانه‌کاندا دێنه خۆارێ، سه‌ری هه‌ڵدێنێ و نیگای چاوی پڕ له فرمێسکی له‌گه‌ڵ نیگای یه‌کێ له هاوڕێکانی تێکده‌ئاڵقێ که به ده‌س چه‌ند مه‌ئمووره‌وه‌یه. ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌ی له حاڵی گریان و زه‌بوونیدا دیویه‌تی و ئه‌وه یانی شکان و به چۆکدا هاتن، ئه‌وه یانی په‌شیمان بوونه‌وه له رێگای ئازادی و خه‌ڵک، ئه‌وه یانی سه‌رشۆڕی له ناو هاوڕێیاندا، له به‌ر ئه‌وه ئیدی که‌س نه‌یدیوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێین حه‌تمین سه‌دان وێنه بۆ ئه‌م کاره‌ساتانه په‌یدا ده‌که‌ین که به‌ندی ده‌بوو بمرێ و باری قورسی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک هه‌ڵگرێ و به چۆکدا نه‌یه‌ت. تۆبه نه‌کات و له رێگای ئازادیخوازی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه. ئیدی که‌س نه‌یده‌کوت هه‌رکه‌سێ تاقه‌ت و تابشتێکی هه‌یه و ئه‌وانه له گۆشت و خوێن و ئێسقانن له به‌رد و ئاسن نین. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه له به‌ر چاو نه‌ده‌گیراو و ئه‌وه‌ی توانایی نه‌بایه دوای ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌قی ئینسانی لێده‌سێنداراوه، ئه‌ویش ده‌بوو له هه‌موو جێگایه‌ک و ته‌نانه‌ت ره‌نگه لای مرۆی زۆر په‌ست و خوێڕیش سه‌ر نه‌وی بێ؛ ته‌نانه‌ت لای ژن و منداله‌کانیشی. به‌ڵام به خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و دید و بۆچوونه به ته‌واوی گۆڕاوه. خه‌ڵک ئه‌گه‌ر به خۆڕاگری ئه‌کبه‌ری گه‌نجی هه‌ستیان به سه‌ربه‌رزی ده‌کرد، له باس کردن له‌و، ته‌واوی گیانیان ده‌بووه بورکانی پیاوه‌تی و ئازایه‌تی، خه‌ڵک وێڕای ئه‌و هه‌ستیان به شادی و خۆشی و سه‌ر بڵندی ده‌کرد، به‌ڵام به شکانی عه‌بباسی عه‌بدی، مه‌سعوودی بێهنوود، برایم نه‌به‌وی و عه‌لی ئه‌فشاری تێک نه‌چوون و هه‌موو راست ده‌یانزانی ئه‌وه وانییه؛ لای هه‌مووان ئاشکرا بوو حاڵ و قه‌زیه چیه. که‌س ئه‌وانی به سه‌رشۆڕ و دۆڕاو ته‌ماشا نه‌کرد، کۆمه‌ڵگا و هاوڕێیانی ئه‌وان، هه‌رگیز کارێکی وایان نه‌کرد ته‌ریک بکه‌ون و ئه‌وانیش قه‌ت هه‌ستیان به‌وه نه‌کرد بۆیه له کار و هه‌ڵسووڕان نه‌که‌وتن و هه‌ر یه‌ک له‌وانه به جۆرێک درێژه‌یان به تێکۆشان داوه. له‌وێوه به‌سته‌ڵه‌ک و تۆف و به‌ندی مه‌سه‌له‌ی وشه‌ی " تۆبه‌که‌ر " شکاو و ئێستا ئه‌و ودم و نه‌گریسییه‌ی به ئاسته‌میش نه‌ماوه. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌دان که‌سیش بێن و ده‌سیان پێ به قوئانیش داده‌ن هیچ که‌س بڕوا به‌و شانۆیانه ناکات، تازه ره‌نگه به‌و فیلمه سه‌یر و سه‌رسووڕهێنه‌رانه زۆر پێبکه‌نن. تازه کێ باوه‌ڕ به‌وه ده‌کا که‌سێکی وه‌ک فڵان رۆژنامه‌گه‌ر که زۆرینه‌ی عومری پوخته‌یی پڕ له تێگه‌یشتینی خۆی خه‌ریکی کاری رۆژنامه‌گه‌ری و رووناک کاری بووه، باشترین رۆژنامه‌کانی ئه‌مساڵانه بۆ په‌ره‌پێدانی هوشیاری و رووناکبیری، بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵک به یاسای ئینسانی و مرۆڤایه‌تی، ته‌رخان کردبێ دێ ئاوا به ئاسانی هه‌موو فڕێده‌داته ئه‌و لاوه و له رابردووی خۆی هه‌ڵده‌دا؟ ئه‌ویش رابردوویه‌ک که هه‌مووی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی و ئینساندا بووبێ؟ مه‌گه‌ر ده‌سکه‌وتی رووناک‌بیر یان رۆژنامه‌گه‌رێک چییه غه‌یری تێگه‌یاندنی و پێگه‌یاندنی کومه‌ڵگا؟ ئه‌ویش له جێگایه‌ک که به ئاسانی خواردنه‌وه‌ی چایه‌ک رۆژنامه داده‌خرێ. یان فڵان مامۆستا که دوێنێ کوڵمه‌ی کولێره‌ت پێ چه‌ور کردایه هێنده جوان و خوێن شیرین ئه‌مرۆ ئاڵۆزکاو و په‌شیو ده‌ڵێی سوقراته منداڵان وه‌به‌ر به‌ردیان داوه، که جوان دیاره له زیندان پیاڕاگه‌یشتوون و ئه‌ویش زۆر باشی پێ که‌وتووه. نا! به خۆشییه‌وه ئێستا مانای وشه‌ی تۆبه‌که‌ر گۆڕاوه و ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ئه‌و جۆره ئاکارانا به ترسه‌نۆکی و به‌چۆکداهاتنی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن هه‌تا تێکشان و تۆبه‌که‌ری به‌ندییه بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان. ئه‌مه جۆری تازه‌ی به‌رخۆدان و رسواکه‌رییه. به سه‌رچوو ئه‌و ده‌ورانه به‌ندی یان ده‌بوو بشکێ یان ده‌بوو بمرێ. به سه‌رچووه ئه‌و ده‌ورانه‌ی خه‌ڵکی وشیارو زانا بیر له‌و شانۆیانه بکه‌نه‌وه که پشته‌وه‌ی وه‌ک رۆژ ئاشکرایه که چۆن ده‌هێنه‌ری ده‌که‌ن. سه‌د خۆزگه هه‌ر هه‌میشه ئاوا بوایه هه‌تا ئه‌و هه‌موو که‌سایه‌تیه گه‌وره و بلیمه‌تانه تێدانه‌چن؛ یان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مووه خۆڕاگه‌ریه کرابێ، سه‌دان گه‌وره‌پیاو و مرۆی که‌ڵ، سه‌دان رۆژ له ژێر ئازار دا بووبێتن هیچی له بیر نه‌ماوه. تازه سه‌ید قادر هیدایه‌تی ئاماژه‌یه‌کی زۆر جوانی کرد، هه‌میشه له ناو به‌ندیخانه‌کانی زه‌مانی " شا" شدا، به‌ندییه کورده‌کان خۆڕاگرییه‌کی جیاوازیان بووه، ته‌نانه‌ت له ناو جێگایه‌کی وه‌ک حیزبی " تووده "شدا که ئاوایان لێهاتوو و ئاوایان خۆڕاگری کرد، کورده‌کان له‌وێشدا هه‌ر جیاوازیان نواند، ده‌نا کوا عه‌لی گه‌لاوێژی تۆبه‌که‌ر؟ یان کاک جه‌ماڵی خوسره‌وه‌ی بیستوویه‌تی بۆ دوایین جار ئاشنایه‌ک مامۆستا قزڵجی دیوه، کوتوویه‌تی : له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م هه‌ست به سه‌ر شۆڕی نه‌کات نه‌بوومه تۆبه‌که‌ر. تاریکخانه ۵ قه‌رزێکی زۆر کۆن
مه‌رگی شاملوو بووه نۆ ساڵه
وه‌گێڕی ئه‌م شێعره کاک حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دییه
1- ئاماژه‌یه به راپه‌ڕینی خه‌ڵکی بڕلینی رۆژهه‌ڵات( پێشوو) که له رۆژی حه‌ڤده‌ی ژۆئێن 1953 به ده‌سی سه‌ربازه رووسییه‌کان تێکشا.
" له‌م به‌ربه‌سته‌دا " "ئه‌حمه‌د شاملوو"
ئه‌م شێعره‌م له سه‌ر وه‌رگێڕانه‌که‌ی ناسر حیسامی ده‌سکاری کردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی ئه‌و، وا له زه‌ینماندا چه‌سپیوه که هه‌موو پێمان وایه ئه‌م شێعره هه‌ر به ده‌نگ و گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌وه خۆشه، هیوادارم خراپم نه‌کردبێ.
محه‌مه‌د حوقوقی و شاملوو و رۆژانی تاریکی
ئاگاداریی مه‌رگ
نه‌خۆشی
"کۆچ"
بۆ کۆچی پڕ له ئاوێنه‌ی "قاله‌مه‌ڕه"
تاریکخانه(۴) کتێب(2)
تاریکخانه(۳) "دۆعای مۆته‌که‌ی بێ ده‌نگی"
رێگا گێڕانه‌وه‌یه‌کی خۆمانه
"بای واده" بۆ کۆچه بێ واده‌که‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویستم " ره‌حمان ته‌ره‌غه" ساڵ،
تاریکخانه‌۲
کتێب(1)
چیرۆک دادگایی
کورد و نه‌ورۆز
تاریکخانه(۱)
|